زاری کرمانجی-سۆران
ئەمڕۆ شەممە 9ی ئاب، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، كە دەردەكەوێت ئاسمان ساماڵە و خێرایی با مامناوەندە لە نێوان 20-25 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا، هەروەها مەودای بینین باشە لە 8 بۆ 10 كیلۆمەترە.
سەبارەت بە پلەكانی گەرما، تینی زیاد دەكات و گەرمتر دەبێت و سبەی گەرمترە، پلەكانیش بەرەو بەرزبوونەوە دەچن، كە بە پلەی سیلیزی بەم جۆرەیە:
هەولێر 43
سلێمانی 43
دهۆک 43
کەرکوک 45
زاخۆ 44
هەڵەبجە 43
سۆران 41
حاجی ئۆمەران 36
گەرمیان 47


































































