تەرمی هاوڵاتییەك لە نزیك پاركی ئازادی لە سلێمانی لە ناو ئۆتۆمبێلەكەی دۆزرایەوە، كە بە نەتەوە عەرەبە.
سەرچاوەیەك لە تەندروستیی سلێمانی راگەیاند، سێ رۆژ دەبێت ئەو تەرمە لەناو ئۆتۆمبێلەكەیە و بۆنێكی ناخۆش لە شوێنەكە بڵاوبووەتەوە.
سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، تەرمی گەشتیارێکی بەرەگەز عەرەبی تەمەن سەرو 40 ساڵە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا لە پارکی ئازادی دۆزرایەوە، کە بەهۆی جەڵدەوە گیانی لەدەستداوە.

































































