محەمەد ئامۆكەیی – زاری كرمانجی:
بە مەبەستی كار ئاسانی زیاتر و نەمانی ڕۆتین دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئاشكرای دەكات: ڕێككارەكانی بە ئەلكترۆنی كردنی سكاڵای هاوڵاتییان گەیشتە قۆناغی كۆتایی.
تاڤگە عومەر رەشید، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی و پاراستنی مافی مرۆڤ لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، بەزاری كرمانجی بەڕێوەبەری راگەیاند” دواین راهێنانمان لە نێوان دیوانی دەستە و نوسینگەكانی مافی مرۆڤ و رێكخراوی هارتڵاند ئەڵایەنس كرد، بە مەبەستی رێكخستن و خستنەكاری سیستەمی بە ئەلیكترۆنی كردنی وەرگرتنی سكاڵا لە دەستەی مافی مرۆڤ و نوسینگەكانی لەشارو شارۆچكەكانی كوردستان”.
بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی یاسایی و پاراستنی مافی، دەشڵێت” پاش بە كارا كردنی ئەم سیستەمە هاونیشتیمانیان دەتوانن بە ئاسانترین شێوە سكاڵاكانیان تۆمار بكەن و فەرمانبەری ڕاهێنراو كار لەسەر وەرگرتن و بەدواداچونی سكاڵاكان دەكات.