
میدیاکانی سوریا لە زاری سەچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی سوریا، بڵاویانکردووەتەوە کە” ئەگەر هەیە سوریا لە دانوستان لەگەڵ هەسەدە بکشێتەوە و حکومەتی سوریا لە کۆنگرەکەی دوێنێی حەسەکە تووڕەیە”.
تەلەفزیۆنی سوریا بەپێی لێدوانی سەرچاوەیەکی باڵای حکومەتی سوریا بۆ ئاژانسی ئەنادۆڵی تورکی، بڵاویانکردوەتەوە ” کە ئێستا دیمەشق تاوتوێی ئەگەری کشانەوە لە دانوستانەکان لەگەڵ هەسەدە لە پاریس دەکات”.
هەروەها بڵاویشیان کردووەتەوە” حکومەتی سوریای لە کۆنگرەکەی دوێنێی حەسەکە کە نوێنەرانی عەلەوی و دروزەکانیش تیایدا قسەیان کردووە تووڕەیە و ڕایگەیاندووە هەسەدە نییەتێکی جدی لە گفتوگۆ بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی 10ی ئازار نییە”.
دوێنێ هەینی کۆنفرانسی یەك هەڵوێستی پێكهاتەكانی باكورو رۆژهەڵاتی سوریا لە حەسەكە كۆتایی هات و بەشدارانی كۆنفرانسەكە لە راگەیەندراوی كۆتاییدا داوای دەستورێكی دیموكراسی و سیستەمێكی لامەركەزی بۆ سوریا دەكەن و دەشڵێن” ئەوەی لە سوریا بەرامبەر بە عەلەوی، دروز و مەسیحییەكان كرا، تاوانی دژی مرۆڤایەتییە و پێویستە لێكۆڵینەوەی بێلایەن بۆ بە دیاریكردنی تاوانبارانی ئەو كردەوانە بكرێت.”

































































