موڕشید برادۆستی – زاری کرمانجی :
ماوەیەكە لە نێو شەقام و كۆڵانەكانی سۆران، بەهۆكارێكی نادیار ژمارەیەك داری جۆرا و جۆر بە تایبەت چنار وشك بوونە، فەرمانگەی ژینگەی سۆران بەدواداچوونی بۆ دەكات و هۆكاری وشكبوونیان ئاشكرا دەكات.
هەژار ماهیر بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه، وەكو فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی ئیداره‌ی سۆران لە نزیكەوە سەردانی گەڕەكی حەریقمان كرد لە سۆران و چاومان بە چەند درخەتێكی نێو شەقامە كەوت كەوا بەداخەوە وشكبوونە و بەشێكیشیان بەرەو وشك بوون دەچن .
بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی سۆران، دووپاتی لەوەركردەوە، له راپۆرتێك دا لایه‌نی په‌یوه‌نداری به بابه‌ته‌كه ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه .كه ده‌بێت له‌مه به‌دواوه ڕه‌چاوی ته‌مه‌نی دره‌خته‌كان بكرێت به تایبه‌ت له شێوازی ئاودان و گه‌وره‌كردنی حه‌فری ژێر داره‌كان چونكه ته‌مه‌نیان گه‌وره بووه ده‌بیت ره‌چاوی ئاینده بكرێت و ئاودانیش زیاتر و باشتر بكرێت .
گووتیشی:” به‌رزی پله‌ی گه‌رما و گۆرانی كه‌ش وهه‌وا هۆكاری سه‌ركی ووشك بوونی درهختهكانن به تایه‌بت كه دار چنار پێویستی به شوێنی فێنك و رتۆبهت هه‌یه له كاتێك ئه‌وه شه‌قامی سه‌ره‌كی قێرتاوكراو و سه‌ب رێژ و هاتووچوی ئۆتۆمبێل زۆر بۆیه هوكرای تری گه‌رمی ونه‌بوونی شێ دره‌خته‌كانه… ئه‌مه وچه‌ندان هۆكاری تر له خزمه‌ت زیاتر ده‌خه‌ینه روو.

































































