ماڵپەڕی (ئاکسیۆس) بە پشت بەستن بە لێدوانی دوو بەرپرسی ئەمریکی نووسیویەتی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دژایەتی پلانی ئیسرائیل ناکات بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ” داگیرکردنی غەززە هەموو غەززە” و بەنیازی ئەوە نییە دەستوەردان بکات لە پرۆسەی بڕیاردانی ئیسرائیل سەبارەت بەم ئۆپەراسیۆنە نوێیە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە کابینەی ئەمنی ئیسرائیل پلانێک بۆ فراوانکردنی شەڕەکە پەسەند بکات و بە گووتەی ئەو بەرپرسانە ترەمپ بڕیاری داوە ئیسرائیل بە شێوەیەکی سەربەخۆ بڕیار لەسەر ئەم بابەتە بدات.
ئاکسیۆس لە زاری ڕاوێژکاری بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلەوە دەڵێت: “ئێمە ئامادە نین لەم چەقبەستووییەدا بمێنینەوە و خۆمان بدەینە دەست داواکارییەکانی حەماس، بۆیە لە پراکتیکدا تەنها یەک بژاردە ماوە ئەویش ڕێوشوێنی یەکلاکەرەوە بگرینەبەر. ئەمە دوا کارتە کە لە دەستماندایە”.































































