
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشتبەستن بە سەرچاوەکانی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەنیازە هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا کۆببێتەوە و دواتر دیدارێکی سێ قۆڵی لەگەڵ پوتین و ڤلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ئەنجام بدات.
ئەم پلانە لە کاتی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی ترەمپ لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا تاوتوێ کرا. هەروەها زێلێنسکی لە پەیوەندییەکەدا ئامادەبوو و دواتر ڕایگەیاند کە قسەی لەگەڵ ترەمپ کردووە و جەختی لەسەر پێویستی کۆتاییهێنان بە شەڕ لەسەر بنەمای “ڕاستگۆیانە” کردووەتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، کۆبوونەوەکان بەبێ نوێنەری ئەوروپی بەڕێوەدەچن.
هێشتا ڕوون نییە کە پوتین یان زێلێنسکی ڕازی بوون بەو پلانە یا نە.
هەروەها لە كاتی پەیوەندییەكاندا هەر یەك لە سەرکردەکانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و جەی دی ڤانس سکرتێری گشتی ناتۆ و جێگری سەرۆکی ئەمریکا و مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوە و ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ترەمپ ئامادە بوونە.


































































