
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی پەخشی ئێران وەك پەیامێك بۆ ئەمریكا گووتی: ئەگەر بڕیارە دانوستانەکان ئەنجام بدرێن، دڵنیابە لەوەی کە لەسەر مێزی دانوستان ئەو شتە بەدەست ناهێنیت کە لە شەڕدا بەدەستت نەهێنا”.
سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمەریکا عێراقچی رایگەیاند” ئەنجامدانی دانوستان لە داهاتوودا پەیوەستە بە پێداویستی بەرژەوەندییەکانمان و بەشێکە لە کێبڕکێی ئێمە لەگەڵ ئەمریکا، لە هەر شوێنێک پێویست بێت شەڕ دەکەین و لە هەر شوێنێک پێویست بێت دانوستان دەکەین”.
لە وەڵامی قسە و باسەکان سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ ئەمریکا، عێراقچی جەختی لەوە کردەوە ” ستراتیژی کۆماری ئیسلامی بەرامبەر واشنتۆن لەسەر بنەمای هەڵسەنگاندنی بەرژەوەندی و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکان دەبێت.































































