ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترەمپ، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ئاب لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا لە کرێملین کۆبووەوە، لە کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ بڕیاری خۆی ڕاگەیاند بۆ سەپاندنی سزای بێ وێنە بەسەر مۆسکۆ ئەگەر شەڕەکە بەردەوام بێت و ڕووسیا ڕازی نەبێت دانوستانەکان بۆ ئاگربەست دەستپێبکات.
































































