جبار عبداللە مهاجیر
لەكاتی سوێند خواردنی ڕێزدار مەسڕور بارزانی سەرۆكی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپەرلەمان، بەچەند خاڵێك كارنامەی كابینەكەی بۆ پەرلەمانتاران ڕوونكردەوە، لەو كاتەدا هندێك لەلایەنەكان كەوتنە توانج و ڕەخنە لەكابینەی نۆیەم و پێیان وابوو ئەو كابینەیە لەنزیكترین كاتدا هەڵدەوەشێتەوەو ناتوانێت ئیدارەدانی هەرێمی كوردستان بكات، بەئومێدەوە چاوەڕوانی شكستی ئەو كابینەیە بوون، بەڵام ئەو هیوایە لەگۆڕنرا كەخەونی چەند ساڵەیان بوو، لەكابینەی نۆیەم بەكردار كار لەسەر هەموو پێشكەوتنەكان كراوە لەگشت بوارەكانی ژیان كەتایبەتن بەژیان و گوزەرانی هاووڵاتیانی كوردستان، كابینەی نۆیەم ڕێگای ڕاستەقینەی حوكمڕانی پیشانی هەموو لایەنەكانی دا كەچۆن ئیدارەدان و پێشكەوتنی كوردستان بەئیرادەی بەرز مسۆگەر دەبێت نەك ڕەخنەی بێ بنەما، ئەوەی لەماوەی ئەو چوار ساڵەی كابینەی نۆیەم ئەنجامدراوە لەمێژووی عێراق ڕوینەداوە سەرەڕای بەربەستەكانی بەردەم كابینەی نۆیەم وەكو ڤایرۆسی كۆڕۆناو بڕینی شایستەدارایەكانی هەرێم لەلایەن حكومەتی عیراق و پاشماوەی شەڕی داعش و ڕێژەیەكی زۆری ئاوارەكانی سوریاو عیراق كەبارگرانیێكی گەورەیان دروستكردبوو.
ئەو پڕۆژانەی كەبەدرێژایی تەمەنی كابینەی نۆیەم كاریان لەسەر كراوە ئەمانەن:
یەكەم/ بەئەلكترۆنی كردنی دام و دەزگاكانی حكوومەت بۆ ئەنجامدانی كارئاسانی و نەهێشتنی روتینیات لەگشت دام و دەزگاكاندا.
دووەم/ دابینكردنی ئاوو گڵدانەوەی ئاوی بەفیڕۆ چوو كابینەی نۆیەم ئەو پرسەی بەهند وەرگرتوو لەماوەیەكی كەم توانی كۆمەڵێك پڕۆژەی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتیان جێ بەجێ بكرێت لەگشت شارو شارۆچكەكان بەنموونە ئەو پڕۆژەی لەهەولێر لەچەند ڕۆژی ڕابردوو كرایەوە كەتایبەت بوو بەدابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاوڵاتیان كەمەزندەی گەورەترین پڕۆژەی ئاوە لەهەموو عێراق، پڕۆژەی دروستكردنی چەندین بەنداو بۆ گلدانەوەی ئاوبەفیڕۆ چوو كەنزیكەی ۱٦ بەنداو ئیستا كاریان تیادا تەواو بووە بۆ ڕێگری كردن لەبەفیڕۆدانی سەرچاوە ئاویەكانی سەر زەوی.
سێهەم/ پڕۆژەكانی ڕێگاو بان و دروستكردنی چەندین دووسایدی نوێ لەنێوان شارەكان و بەرزەپردی مۆدێرن و چەندین تونێڵ لەسەر ستانداردەجیهانیەكان، ئەمەش لە٧٠٪ی گۆڕانكاری بوو لەڕێگاوبان، هەر ئەمەش بووە هۆكاری كەمبوونەوەی مەودای دوری ڕێگاكان لەشارێك بۆشارێكی تروو لەگەڵ كەمبوونەوەی ڕوداوەكانی ئۆتۆمبێڵ كەساڵانە بەهۆی ئەو ڕوداوانە چەندین هاوڵاتی گیانیان لەدەست دەدا.
چوارەم/ پڕۆژەی هەژماری من كەسیستەمێكی بانكی جیهانییە مووچەخۆران دەتوانن لەڕێگای ئەو كارتە بانكیە مووچەكانیان بەبێ كێشەو كەم و كوڕی لەهەر كاتێك بیانەوێت وەری بگرن و یاخود پاشەكەوتی بكەن.
پێنجەم/ پڕۆژەی ڕوناكی كارەبای ۲٤ كاتژمێری پرسێكی گرنگی كابینەی نۆیەم بوو كەسودێكی زۆری گەیاند بەهاووڵاتیان لەڕووی تێچووی پارەی كەمترو پاكبوونەوەی ژینگەی هەرێمی كوردستان لەدوكەڵی پیسی مۆلیدەكان كەڕۆژانە ژەهرێكی كوشندەیان بڵاودەكردەوە،.
شەشەم/ كەرتەكانی پەروەردەو تەندروستی و كشتوكاڵ و شوێنە گەشتوگوزاریەكان لەكابینەی نۆیەم پشگوێ نەخراون بەڵكو ئیستا بەشێكی زۆری بینای قوتابخانەی نوێ و مۆدێرن كراونەتەوەو لەگەڵ چەندین نەخۆشخانە بۆ چارەسەری نەخۆشی كە هاووڵاتیان لەجیاتی ڕوبكەنە دەرەوەی وڵات دەتوانن لەو نەخۆشخانانە چارەسەری خۆیان وربگرن، كەرتی گەشتوگوزار پلانێكی تایبەتی بۆ دانراوە كەگوایە هەرێمی كوردستان لەساڵی ۲۰۲٦ دەبێتە سەرنجڕاكێشترین ناوچەی گەشتیاری.
ئەمانەو دەیان پڕۆژەی تر لەكابینەی نۆیەم بەجدی كاریان لەسەر كراوە گۆڕانكاری گەورە كراون، هەرێمی كوردستان لەقۆناغێكی نوێدایە چاوی جیهان لەسەر پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستانە.


































































