زاری كرمانجی – سۆران :
میزان، ئاژانسی هەواڵی دەسەڵاتی دادوەری، ئەمڕۆ چوارشەممە ٦ی ئاب، لەسێدارەدانی كەسێكی تۆمەتبار بە “هاوكاری لەگەڵ ئیسرائیل” ڕاگەیاند.
دەزگای قەزایی ناسنامەی ئەو كەسەی بە “ڕۆزبە هۆڤایدی” ناساندووە و سەبارەت بە تۆمەتەكەی نووسیویەتی كە “بە تەواوی ئاگاداری هاوكاری لەگەڵ دەزگای سیخوڕی-تیرۆریستی مۆساد بووە و بە ئەنقەست هاوكاری دوژمنی زایۆنیستی كردووە.”
لە ڕاگەیاندراوەكەی دەسەڵاتی دادوەریدا، بە بێ ئەوەی ڕاستەوخۆ باس لە كار و پۆستەكەی ڕووزبە هۆڤادی بكات، هاتووە “كەسی سزادراو لە یەكێك لە ڕێكخراوە گرنگ و هەستیارەكانی وڵاتدا چالاك بووە.”































































