مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

ڕۆژنامەی عەرەب لە ڕاپۆرتێكی دا ئاشكرای دەكات گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا و نەبوونی ئاو و كارەبا، خەڵكی ئێرانی پەرێشان كردووە و بەم هۆیەشەوە ڕۆژانە بەشێك لە فەرمانگەكانی ئەو وڵاتە دەرگاكانیان بەڕووی هاووڵاتییاندا دادەخەن و دەیكەنە پشوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەكە ئەم دیاردەیە بۆ ئێرانییەكان و حكومەتەكەیان 100 ساڵ زیاترە پێشینەی نەبووە و جەختی لەوەش كردووەتەوە كە دیاردە نوێیەكان هەناردەكردنی شۆڕش و پەیداكردنی چەك و بەهێزكردنی سەربازیی كەم كردووەتەوە تا ئاستی نەمان.
هاوكات بە پێی هەواڵی میدیا فەرمییەكانی ئێران، هەموو ڕۆژێك بەشێك لە پارێزگاكانی ئەو وڵاتە دەیكەنە پشوو، بەشێكیان دەوامی فەرمانبەرەكانیان كەم دەكەنەوە.
باس لەوەش كراوە مانگی ئەیلوول كێشەكانی ئێران لە بواری ئاو و كارەبا و كەمبوونەوەی دەوامی فەرمیی فەرمانبەراندا زۆر لە ئێستا زیاتر دەبن .
































































