تەنیا فەتاح-زاری كرمانجی
بەشێك لە دانیشتووانی قەزای چۆمان بەتایبەتیش ئەو گوندانەی كە كارەبای مۆلیدەی ئەهلیان نییە، روویان كردووەتە دانانی ئامێری كارەبای وزەی خۆر.
ڕەوشت زبێر ئەندازیار و شارەزا لە كارەبای وزەی خۆر بۆ دەزگای زاری كرمانجیی دەڵێت: بەستنی كارەبای وزەی خۆر ئەمساڵ بۆتە خواستی سەرەكی هاووڵاتییان و دانیشتوانی سنووری باڵەكایەتی ئەمەش بەهۆكاری كەمبونەوەی كارەبای نیشتیمانی لە قەزای چۆمان و دەوروبەری بەتایبەتیش ئەو گوندانەی مۆلیدەی ئەهلیان نییە.
ئەو شارەزایە دەشڵێت: جگە لە ماڵەكان كە ئەم كارەبایە دادەنێت هاوكات بەشێكی زۆری فرۆشگاو دوكانەكانیش رویان لە بەستنی كارەبای وزەی خۆركردووە، كە پێیان وایە پچڕان و نەبوونی كارەبا زیانی زۆری بەر ئەو خۆراك و كەلو پەلانە گەیاندووە كە لە ساردكەرەوەكاندا هەن، بۆیە كارەبای وزەی خۆر بە جێگرەوە دادەنێن.
لەبارەی وردەكاریكارەبای وزەی خۆر ئاماژە بەوەش دەكات كە یەك پەنەلی وزەی خۆر پۆین حەوت ئەمپیرە ئەگەر شەش سەد و بیست واتە بیت هەرپەنەلیك زەمانی دەسالە وە پاتری گرنتی دوو سالە.
جێگای ئاماژەیە : كارەبای وزەی خۆر دۆستی ژینگەیەو بە بەراورد بە كارەبای مۆلیدەكان تێچوی كەمترە چونكە تەنیا جاری یەكەم خەرجی هەیە دواتر ە وزەی خۆر كار دەكات و لە ژاوەژاو و دەنگە دەنگی مۆلیدەی ئەهلی رزگار دەبیت.

































































