سەرۆك بارزانی و خەمیس خەنجەر هاوئاهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق تاوتوێ دەكەن

لە سەلاحەددین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە ئاڵۆگۆڕ كرا و ڕۆشنایی خرایە سەر گرفت و ئالنگارییەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەروەها هاوئاهەنگی نێوان لایەنە سیاسییەكانی عێراق.

































































