محەممەد مەحموود- سۆران :
لەسەرەتای ئەم مانگەوە، کاری پاککردنەوەو فڕێدانی زبڵ و خاشاک لە سنووری شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران لە دوو کۆمپانیا وەرگیرایەوەو درایە کۆمپانیای ئەرتوش.
خەسرۆ ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی ئیدارەی سۆران به زاری کرمانجی راگەیاند” لەسەرەتای ئەم مانگەوە کاری پاککردنەوەی هەر 23 شارەوانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لەو دوو کۆمپانیایە وەرگیرایەوە کە پێشتر ئەو ئەرکەیان لەئەستۆبوو، ئێستا ئەو کارە دارە بە کۆمپانیای ئەرتوش ئەوان کاری پاککردنەوە و فڕێدانی زبڵ و خاشاک دەکەن لە سنووری ئیدارەی سۆران.
بە پێی زانیارییەکانی زاری کرمانجی ڕۆژانە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران 350 تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوەو فڕێدەدرێت.

































































