نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له خالید ئه‌حمه‌د مه‌نسوور باڵوێزی به‌حرێن له عێراق كرد و له دیداره‌كه‌دا تاوتوێی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و به‌حرێن كرا.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م پێنجی ئاب، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ولێر پێشوازیی له خالید ئه‌حمه‌د مه‌نسوور كرد و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی له‌گه‌ڵ به‌حرێن تاوتوێ كرد.
ماڵپه‌ڕی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا باس له ناوه‌ڕۆكی دیداره‌كه ده‌كات و ده‌ڵێ، “هه‌ردوولا دووپاتیان له خواستی دوولایه‌نه بۆ بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی نێوانیان، به‌تایبه‌تی له بواری ئابووری و بازرگانیدا كرده‌وه و هاوڕا بوون كه سوود له ئه‌زموونه‌كانی یه‌كتر ببینن”.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، باڵوێزی به‌حرێن وێڕای دووپاتكردنه‌وه‌ی بایه‌خی وڵاته‌كه‌ی به پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، باسی له هه‌وڵه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی نوێنه‌رایه‌تیی به‌حرێن له هه‌ولێر كرد. پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر – به‌غدا، دۆخی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی، ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه بوو”.

































































