زارى كرمانجي :
ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرای کرد حکومەتی عێراق بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بۆ هەرێمی کوردستان دەنێریت.
شێروان دووبەردانی پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند “بڕیارە حکومەتی محەممەد شیاع سودانی بڕی 400 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت”.
ئاماژەی بەوەش کرد “پارەکە لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی بودجەی 2021 لەنێوان حکومەتی هەرێم و ناوەند، ئەو کات حکومەتی ناوەند مانگانە 200 ملیاری بۆ هەرێم دەنارد”.
بڕیارە بەیانی سێ شەممە وەفدێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،سەردانی بەغدا بکات و لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ ببێتەوە.