مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی:

درەنگانی شەوی ڕابردوو لە لایەن کەسێکەوە تەقە لە سێ گەنج دەکرێت کە لەبەردەم ماڵەوەیان دانیشتوون و دوو لە گەنجەکان گیان لەدەستدەدەن و ئەوەی دیکەشیان بە سەختی بریندار دەبێت . بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکانی ناوچەکە، لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەڵەبجە، سێ گەنج لەلایەن کەسێکی دیکەوە دەستڕێژی گوللەیان لێ دەکرێت، دوو لە گەنجەکان بە ناوەکانی ( شاکار جەزا) هانەژاڵەیی و (شکۆ محەممەد ئەحمەد) تریفەیی گیان لەدەستدەدەن و ئەوەی دیکەشیان بە سەختی بریندار دەبێت . بەپێی زانیارییە سەرەتایییەکان، ڕووداوەکە لە ئەنجامی شەڕ و دەمەقاڵێوە دروست بووە.


































































