زاری كرمانجی – شارەدێی دیانا:
نزیكەی مانگێكە هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی سۆران، باوەشی بەڕووی ئارەزوومەندانی تۆپی بالە كردۆتەوە، و شەوانە جمەی دێ لەوەرزشوان.
بەمەبەستی برەودان و زیندوو هێشتنەوەی یارییەكە، ناوەندی لاوانی دیانا، خولێكی تۆپی بالەی بۆ ژمارەیەك تیپی دەڤەرەكە بەڕێوەدەبات، و بڕیارە لەم هەفتەیە یاریی كۆتایی خولەكە بێتە ئەنجامدان.
نەوزاد عەزیز، بەرپرسی ناوەندی لاوانی دیانا و سەرپەرشتیاری خولەكە روونكردنەوە لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی خولەكە دەدات و دەڵێت: “ئەم خولە بەبۆنەی ساڵیادی ریفراندۆمی سەربەخۆییە، 20 تیپ لەشارە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان ووێنە سۆران و بەشداری خولەكەن. شەوانە یارییەكان لەهۆڵی داخراوەی یانەی وەرزشی سۆران بەڕێوەدەچن، ئامانجمان خزمەتكردنی وەرزشوان و ئارەزوومەندانی تۆپی بالەیە.”
نەوزاد، ئاماژە بەوەیش دەدا، كە هەموو هەوڵێك دەدەن لەپێناو بەردەوامیدان بەجوڵەی وەرزشی و هاندانی لاوان.
خولەكە بەردەوامی هەیە، و تیپی بالەی سەرچیا خۆی گەیاندۆتە فایناڵ، تیپەكانی شەهیدانی دۆڵەمەری و شارسینە بەیەك دەگەن براوەیان رووبەڕووی تیپی پیرمام دەبێتەوە، براوەی ئەو یارییەش راستەوخۆ دەگاتە یاریی كۆتایی و رووبەڕووی سەرچیا دەبنەوە.