مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

هێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە ڕاگەیاندراوێكی دا ئاشكرای دەكات كە جارێكی دیكە چەكدارانی سەر بە حكومەتەكەی شەرع هێرشی سەر شەڕڤانانی كوردییان كردووە و بەڵام بە شێوەیەكی توند لە لایەن شەڕڤانانەوە ڕووبەڕووی وەڵامێكی توند بوونەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەكەی هەسەدە هاتووە “بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئاب، چەكدارانی سەر بە حكومەتەكەی شەرع، لە چوار قۆڵەوە لە سنووری پارێزگای حەلەب، هێرشی سەر شەڕڤانانی ئێمەیان داوە،”
دەشڵێت “هەر چوار هێرشەكە لە شاری دێرحافر بووە لە سنووری پارێزگای حەلەب، بەڵام شەڕڤانانی هەسەدە وەڵامێكی توندیان داوەتەوە و لە ماوەی تەنیا 20 خولەك تێكیانشكاندون.”
هەسەدە جەخت لەوەش دەكاتەوە كە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانە، پەرەسەندنێكی پلان بۆ داڕێژراون و هەڕەشە لە سەقامگیریی ناوچەكە دەكەن و حكومەتی دیمەشق بەرپرسیارە لەم هەڵسوكەوتەی چەكدارەكانی .

































































