مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بە پێی ڕاپرسییەك، یەك لە سەر شەشی ئەڵمانییەكان ئامادەن لە پێناو بەرگریكردن لە وڵاتەكەیان چەك هەڵبگرن و بجەنگن .
پەیمانگای “فۆرسا” بۆ توێژینەوەی بیروڕا لە ڕاپرسییەكدا كە لە ڕۆژانی 28-29 ی تەممووزی ئەمساڵ لە نێوان هەزار هاووڵاتیی ئەڵمانی ئەنجامداوە و 16 % ی بەشداربووان گوتوویانە بە دڵنیایەوە دەجەنگن، 22% گوتوویانە بە ئەگەرێكی زۆرەوە ئەو كارە دەكەن.
هاوكات 59% جەختیان لەوە كردووەتەوە كە ئامادە نین بە چەك بەرگری لە وڵاتەكەیان بكەن لە ئەگەری هێرشكردنە سەری.
27% پێیان وایە لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوو ئەگەری هێرشێكی سەربازی بۆ سەر ئەڵمانیا هەیە .



































































