
ئیسماعیل بەقایی، گووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ دووشەممە 4-8-2025 لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ڕەخنەی لە قسەکانی دەیڤید لامی گرت، سەبارەت بە هەڕەشەبوونی حکوومەتی ئێران و ڕێژەی بەرزی پیتاندن.دوو ڕۆژ لەمەوبەر وەزیری دەرەوەی بەریتانیا ڕایگەیاندبوو “پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەدا 60 لەلایەن ئێرانەوە هیچ پاساوێکی مەدەنی نییە و کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیەکی ڕاستەقینەیە”.
بەقایی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هەفتانەدا گووتی: دەیڤید لامی لەو پێگەیە نییە کە لێدوان لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بدات”.بەریتانیا هاوشانی ئەڵمانیا و فەرەنسا وەک سێ لایەنی ئەوروپی لە ڕێککەوتننامەی JCPOA هۆشدارییان داوە کە ئەگەر پێشکەوتن لە دانوستانە ئەتۆمییەکاندا نەبێت، ئەوا لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا میکانیزمی دەستپێکەر چالاک دەکەن.


































































