مەهدی محەممەد – زاری کرمانجی :
بەرگری شارستانی ئاکرێ بڵاوی کردەوە کاتژمێر 7ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4ـی ئاب، چوار گەنج پێکەوە لە ڕووباری خازر لە سنووری گوندی قایماوە لە کاتی مەلەکردندا خنکان.
بەرگری شارستانی ئاکرێ ناسنامەی هەر چوار گەنجە خنکاوەکەی ئاشکرا کرد بە ناوەکانی :
1- ئوسامە محەممەد عەزیز لەدایکبووی 2003.
2- مەحموود جەمال عەبدولواحید 2004 .
3- بیلال کەمال مستەفا 2007 .
4- محەممەد کەمال مستەفا 2008 .
بە پێی ڕاگەیاندراوەکەی بەرگری شارستانی ئاکرێ هەر چوار گەنجەکە دانیشتووی قەزای بەردەرەشن .


































































