
پێگەی ( ئێندی پێندێت) بڵاوی كردەوە “گروپە لادەرەكان منداڵان بەکاردەهێنن بۆ دزینی خۆراک و دواتر دەیفرۆشن بەو کەسانەی کە توانای کڕینییان هەیە لە بازاڕەکانی غەززە بە نرخێکی زۆر؛ بۆ نموونە کیسەیەکی ئاردی ٢٥ کیلۆگرام بە زیاتر لە 400 دۆلار دەفرۆشرێت”.
زیاتر نووسراوە ” بەهۆی نیگەرانی ئەمنی، داوا لە شۆفێرانی بەرنامەی جیهانی خۆراک کراوە پێش ئەوەی بگەنە خاڵەکانی دابەشکردن بوەستن و ڕێگە بە خەڵک بدەن خۆراکی خۆیان هەڵبگرن، بەڵام ئەم رێگەیە دەبێتە هۆی برینداربوون و ئاژاوەگێڕی. لە شاری ڕەفەح لە کاتی دابەشکردنی خۆراکدا تەقەی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە ترس و دڵەڕاوکێ و هەڵگەڕانەوە و گیانلەدەستدانی لێکەوتەوە” .
زیاتر روونكراوەتەوە” لە 27ی ئایارەوە تا ئێستا نزیکەی 1400 فەلەستینی لە هەوڵی وەرگرتنی یارمەتیدا کوژراون. دەزگاکانی فریاگوزاری دەڵێن، ناچارن بە ڕێگای ناپارێزراودا گەشت بکەن، کە شەڕ و تاڵانکردن لەو شوێنانەدا باو بووە. گروپە چەکدارەکان هەڵدەکوتنە سەر کۆگا و کاروانەکان و هاوکارییەکان دەدزن و بە نرخێکی زۆر لە بازاڕی ڕەش دەیفرۆشن، ئەمەش بەپێی زانیاری سەرچاوە و پسپۆڕانی مافی مرۆڤ”.

































































