
حەماس ڕۆژی شەممە گرتەیەکی ڤیدیۆیی ئاڤیاتار دەیڤد، بارمتە ئیسرائیلییەکەی بڵاوکردەوە کە بەدەست بەدخۆراکییەوە دەناڵێنێت و ناچار بووە گۆڕی خۆی لە تونێلێکی ژێر زەویدا هەڵکەنێت.
ئەو گرتە ڤیدیۆییە لە لایەن سەرچاوە نزیکەکانی بزووتنەوەی حەماسەوە بڵاوکراوەتەوە، پەیامی دەروونی و هەڕەشەئامێزی تێدایە کە ئامانج لێی فشارخستنە سەر بیروڕای گشتی ئیسرائیل و کەسوکاری بارمتەکانە. ڕووخساری بارمتە و باری جەستەیی بارودۆخی ئەشکەنجەدان و فشاری دەروونی توند لەسەر دیلەکانی جەنگ بیردەخاتەوە.
ئەم وێنەیە ڕۆژی یەکشەممە لە لاپەڕەی یەکەمی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە ئەمریکا بڵاوکرایەوە و ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست لەسەر وێنەی بارمتە نووسیبووی: “زەبەلاحەکانی حەماس بارمتەیان ناچارکردووە گۆڕی خۆی هەڵکەنێت.”

































































