پشتیوان کەریم – زاری کرمانجی :
سەرباز باڵەکی، سەرۆکی ئەنجوومەنی زێڕنگرانی قەزای ناوەندی سۆران، ئەمڕۆ دووشەممە، بە زاری کرمانجی ڕاگەیاند:” نرخی عەیارەکانی زێڕ لە ئیدارەی سۆران ماوەی سێ ڕۆژە هیچ گۆڕانکارییەکی بە خۆوە نەبینیوە و بە جێگری ماوەتەوە”،
نرخی مسقاڵەکانی زێڕ لە بازاڕی قەزای ناوەندی سۆران
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 24= 406,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 22= 372,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 21 =355,000 دینارە.
یەک مسقاڵ زێڕ عەیار 18= 304,000 دینارە.
باڵەکی ئەوەش دەڵێت:” بەراورد بە دوێنێ ئاستی ئۆنسە ڕووی لە دابەزین کردووە، هاوکات نرخی یەک ئۆنسەی زێڕیش لە بازاڕەکانی جیهاندا 1671 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت”.