مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :

نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعەكانی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێكدا نیگەرانی سیستانی بەرامبەر بە دانان و بەكارهێنانی وێنەكانی لەلایەن هەندێك لایەنی سیاسیی خستە ڕوو و داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بە زوویی ڕێوشوێنی گونجاو بگرنەبەر.
نووسینگەی عەلی سیستانی، ئەمڕۆ یەكشەممە 3ی ئاب ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە و ڕایدەگەیەنێت “تێبینی ئەوە كراوە كە هەندێك لایەنی سیاسی وێنەكانی سەید سستانی مەرجەعیەتی باڵا یان لەسەر لافیتە و پۆستەرەكانیان لە شوێنە گشتییەكان هەڵواسیوە، بەتایبەتی لە ڕێگای پیادەڕەوی زیارەتكەرانی ئیمام حوسێن (سەلامی خوای لێبێت)،”
نوسینگەكە جەخت لەوەش دەكاتەوە “بە هەموو شێوەیەك ئەم ڕەفتارانە ڕەتدەكەینەوە و داواش لە هەمووان دەكەین خۆیان لە كاری لەم شێوەیە بە دوور بگرن.”
داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات بە زووترین كات ڕێوشوێنی گونجاو لەو بارەیەوە بگرنەبەر و ڕێگری لەو كارە بكەن.

































































