زاری كرمانجی – سۆران :
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای ئیدارەی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، نرخی یەك ئەمپێر كارەبای مولیدە لە سەنتەری قەزای سۆران و ناحیەی دیانا بۆ مانگی 10 لە نێوان 10 هەزار بۆ 10500 دینار دیاری كراوە، مولیدەكانیش بە تێكڕای (177 بۆ 182 ) كاتژمێر كاریان كردووە .
ئاماژە بەوەش دراوە، نرخی كارەبای مولیدە لە گەڕەكێك بۆ گەڕەكێكی دیكە جیاوازە و بە پێی كاركردنی مولیدەكان نرخ دیاری كراوە، هەروەها بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای ئیدارەی سۆران داواكارە لە دانیشتووانان لە كاتی هەر سەرپێچییەك ئاگاداری لیژنەكەیان بكەنەوە لە رێگەی ئەم ژمارە تەلەفۆنەوە ( 07518524399 ) .