
هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایانگەیاند” هێزەکانمان مافی بەرگریکردن لە خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر دێرحەفەر کە دەکرێتە سەرمان.”
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە کە لەلایەن “بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی حکومەتی سوریا” سەبارەت بەوەی پێگەکانیان ڕووبەڕووی هێرشێکی گوماناوی هێزەکانمان دەبنەوە.
هەسەدە، دەلێت” بەپێچەوانەوە فراکسیۆنە بێ دیسپلینەکان کە لە چوارچێوەی ڕیزەکانی هێزەکانی حکومەتی سوریادا کاردەکەن، ئەوانەن کە بەردەوامن لە ئیستفزازی و هێرشە دووبارەکانیان بۆ سەر ناوچە بەرکەوتنەکان لە ناوچەی دێرحەفەر. ئەمەش ئێوارەی دوێنێ شەممە، شەممە ڕوویدا، کاتێک ئەم کوتلانە زیاتر لە دە تۆپخانەی ناڕەوایان بۆ سەر ناوچە دانیشتووەکان هەڵدا، هێزەکانمان مافی تەواوی خۆیان لە بەرگریکردن و وەڵامدانەوەی سەرچاوەکانی ئاگردا بەکارهێنا.”
ئاماژە بەوەشکراوە، هەوڵەکانی وەزارەتی بەرگری بۆ شێواندنی ڕاستییەکان و چەواشەکردنی ڕای گشتی خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیری ناکات. دەلین” لە کاتێکدا ئێمە جەخت لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە ئاگربەست دەکەینەوە، داوا لە دەزگا پەیوەندیدارەکانی ناو حکومەتی سوریا دەکەین کە بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن و دەست بەسەر ئەو کوتلە بێ ئیدارەدانانەدا بگرن کە لە ژێر کۆنترۆڵی خۆیاندا کاردەکەن.”
جەختیشیان کردەوە” هێزەکانمان ئەوپەڕی خۆگرتن لە بەرامبەر هێرش و ئیستفزازی دووبارەبووەکانی ئەو کوتلانەدا دەبەن، کە لە ماوەی ڕابردوودا بەردەوام بوون لە هەڵکەندنی خەندەق و گواستنەوەی چەکدارەکان، ئەمەش نیازی خۆیان بۆ پەرەسەندنی شەڕکردن پشتڕاست دەکاتەوە.”

































































