مانگی ڕابردوو 30 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراوە
مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خەلیفان بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند “لە ماوەی تەنیا 24 كاتژمێردا 11 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك هەبووە و بە گشتی لە مانگی ڕابردوو 30 حاڵەت لە سنوورەكە تۆماركراون،”
دكتۆر كاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خەلیفان ڕایدەگەیەنێت “لە ماوەی مانگی ڕابردوو، 30 حاڵەتی پێوەدانی دووپشكمان هەبووە كە سەردانی بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتی خەلیفان كردووە، هەروەها لە 26ی 7 تەنیا لە یەك شەو 11 حاڵەتی پێوەدانی دووپشك تۆماركراون كە لە نێویاندا منداڵ و كەسانی بە تەمەن و گەشتیار هەبوونە ،”
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خەلیفان دەشڵێت كە تەواوی حاڵەتەكان چارەسەریی پێویستیان بۆ كراوە و ڕێنمایی هاووڵاتییانیش دەكات لە كاتی بوونی حاڵەتی پێوەدانی دووپشك، كەسەكە نابێت بجووڵێنرێت و بە ئاوی سارد شوێنی پێوەدانی دووپشكەكە بشۆرێت و بەزوویی بگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
سنووری قەزای خەلیفان پێكهاتووە لە 65 گوند و یەك ناحیە و زۆربەی خەڵكەكەی بە كاری كشتوكاڵ و ئاژەڵداری سەرقاڵن.
































































