زاری كرمانجی-سۆران
پڕۆژەی ڕوناكی پڕۆژەیەكی گرنگی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، لە ئێستادا زۆربەی گەڕەكانی شاری هەولێر و بەشێك لە گەڕەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان بوونەتە خاوەن كارەبای 24 كاتژمێری.
لەمبارەیەوە عەزیز ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردەوە، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە ماوەی كەمتر لە سێ مانگی داهاتوودا دەبێتە بەشێك لە پڕۆژەی ڕووناكی، كە پڕۆژەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری بۆ هاووڵاتییان.
ئاماژەی بەوەشداوە: ئێستا هاووڵاتییان لە سەنتەری شارەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك، یەكەم هاوینیان بەبێ پچڕانی كارەبا بەڕێ دەكەن، ئەمەش %40ـی تەواوی هاووڵاتییانی كوردستانە. لە ماوەیەكی نزیكیشدا دەگاتە سۆران.
جێگری بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەش داوە، كە “تەواوی ماڵان و شوێنە بازرگانییەكان تا كۆتایی ساڵی 2026 دەستیان دەگاتە كارەبای 24 كاتژمێری.

































































