
ئەمڕۆ شەممە، 2ـ-8-2025، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی هاووڵاتییانی ئاگادار كردەوە بە پلانەکانیان بۆ سەردانیکردنی ئێران دا بچنەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕاگەیەندراوێکی بە زمانی فارسی بڵاوکردووەتەوە و هۆشداریی داوەتە هاووڵاتییانی و داوایان لێ دەکات، ئەگەر پلانێکی گەشتکردنیان بۆ ئێران هەیە، چاو بە پلانەکانیاندا بخشێننەوە.
لە راگەیەندراوەكە ئاماژەی بەوەش کردووە” ئێران دوای شەڕی لەگەڵ ئیسرائیلدا تووشی نیگەرانی و ترس بووە”.
زیاتر روونكراوەتەوە” هاووڵاتییانی ئەمەریکی “نابێت گەشتی ئێران بکەن” لە هیچ کاتێکدا”.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئامۆژگاری ئەو هاووڵاتیانەی کرد کە ئارەزووی گەشتکردن دەکەن، پێش ئەوەی هەر بڕیارێک بدەن، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی ڕاوێژکاری ئەمنی بکەن بۆ زانینی نوێترین نوێکاری و زانیارییە ئەمنییەکان.
































































