مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر ڕاگەیاند “پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراكی هاووڵاتییان لە هەرێمی كوردستان، تا كۆتایی ئەم مانگە31ی ئابی 2025 درێژ كرایەوە،”
سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر دەشڵێت “لە سەرەتای مانگی داهاتوو (ئەیلوول) بەدواوە، هەر هاووڵاتییەك ئەگەر بیەوێت پسوولەكە بكاتە ئەلیكترۆنی، بە گوێڕەی ڕێنمایییەكانی وەزارەتی بازرگانیی عێراق پێویستە بڕی 10 هەزار دینار بدات، بەڵام وەزارەتی بازرگانیی حكومەتی هەرێمی كوردستان داوای كردووە بكرێتە پێنج هەزار دینار.”































































