زاری كرمانجی-سمیلان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كاروباری مینی هەولێر بڵاوی كردەوە: كێڵگەمینی (كروكە زەرد) لە سنوری گوندی پیرئۆمەر، سەر بە ناحیەی سمیلان، یەكێكە لە كێلگەمینە هەرە مەترسیدارەكان لە سنووری پارێزگای هەولێر، رووبەرەكەی دەگاتە نەوەد و پێنج هەزار و دووسەد مەتر دووجا، زیانی گیانی و ماددی زۆری هەبووە و زیاتر لە 26 كەس لێی بوونەتە قوربانی و سەدان ئاژەڵی كێوی و ماڵی لەم كێلگەمینە بەركەوتوون.
ئەوەش خراوەتەڕوو: تا ئێستا ڕووبەری (٩٢٣٢٨م٢) پاككراوەتەوە و ژمارەی ( ٢٧٥٧ ) مینی دژەكەس و (١٦٣) پاشماوەی تەقەمەنی جەنگی لێدۆزراونەتەوە و لەناوبراون، كێلگەمینەكە لە قۆناغی تەواوبوون دایەو سودی لێدەبینرێت بۆ كشتوكاڵ و لەوەڕگاو گەشت و گوزار و دەكەوێتە سنووری زیاتر لە هەشت گوندی دۆڵی روست.
































































