مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە ڕاپۆرتێكدا هۆشداریی لە پاشەكشەیەكی ئازادییە گشتییەكان لە عێراق دەدات و ڕایدەگەیەنێت “ئەگەر ئەمڕۆ پرۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین وەك خۆی لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بكرێت، ئازادی كۆتوبەند دەكرێت،”
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 2ـی ئابی 2025، پەرلەمانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات و یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكە، دەنگدانە لەسەر پرۆژەیاسای ئازادیی ڕادەربڕین و گردبوونەوە،”
ڕێكخراوی لێبوردنی ئازادی داوا لە پەرلەمانتاران دەكات پرۆژەیاساكە ڕەتبكەنەوە و دەشڵێت “بەبێ ڕاوێژ لەگەڵ كۆمەڵگەی مەدەنی، پرۆسەی ئامادەكردنی پرۆژەیاساكە لە كەشێكی نهێنیدا بەڕێوەچووە، ئەمەش نەبوونی شەفافیەت هەروەها ئاماژەیەكیشە بۆ سەپاندنی كۆتوبەندی زیاتر، بەتایبەتی كە دەقی یاسایەكە هیچ گەرەنتییەكی كردەیی بۆ پاراستنی ئازادییە بنەڕەتییەكان تێدا نییە.”

































































