
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز ڕایگەیاند: پێویستە ئەمریکا قەرەبووی ئەو زیانانە بداتەوە کە لە ماوەی شەڕی ١٢ ڕۆژەدا بە ئێران کەوتووە.
وەزیری دەرەوەی ئێران گووتی: ئەمریكا دەبێ ڕوونی بکاتەوە کە بۆچی له ناوەڕاستی دانوستانەکاندا هێرشیان کردەسەڕ ئێمه و دەبێ گرنتی ئەوە بدات شتی وا له داهاتوودا دووباره نابێتەوه .
لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، عێراقچی ڕایگەیاند: لە کاتی شەڕ و دوای شەڕ لەگەڵ ستیڤ ویتۆک، نوێنەری دۆناڵد ترەمپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەی کردووە.

































































