مستەفا دۆلەمەری-زاری كرمانجی :
خوسرەت سادق، بەرێوهبهرى گشتی ڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند:” 84 % پردەكانی ئاسنی هەموو پارێزگای هەولێر دەكەونە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بۆیە ئەركی سەرەكی ئێمە چاككردنەوە و پاراستنی پردەكانە و لە كاتی پێویست و بە پێی بەرنامە و پلان، تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە شێوەیەكی ڕێك و پێك و بە كەمترین ماوە كارەكان ئەنجام دەدەن”،
ماوەیەك بوو شۆفێرانی هێڵی سۆران – چۆمان گلەییان لە خراپی پردی بنكێلان هەبوو، لەمبارەیەوە بەرێوهبهرى گشتی ڕێگاوبانی ئیدارەی سۆران دەڵێ:” دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونی تیمەكانمان و دیاركردنی كەموكوڕی پردەكە، هەستاین بە گۆڕینی پلێتێ تێكچوو و دانانی پلێتێكی نوێ بۆ پردەكە و لە ئێستادا هیچ كێشەیەكی نەماوە كە جێگەی مەترسی بێت”.