زاری كرمانجی-سۆران
كارەوانی ئاوەدانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامی هەیە لەسەرجەم سێكتەرە جیاوازەكان، بەتایبەتیش لە ڕووی دروستكردنی باڵەخانەو بنكەی پۆلیس و پێداویستییەكانیان خزمەتی بەرچاو پێشكەش كراوە.
عەقید شەماڵ دێواری وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەردەوام بووە لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری لە بوارە جیاجیاكاندا، خۆشبەختانە توانراوە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، بە هاوكاری وەزارەتەكەمان و لایەنە پەیوەندیدارەكان چەندین باڵەخانە دروست بكرێن و نۆژەنبكرێنەوە، لەگەڵ دابینكردنی پێداویستی و كردنەوەی چەند بنكەیەكی پۆلیس كە لە خوارەوە ئاماژەمان بۆیان كردووە:
دروست كردنی باڵەخانەی بەشی پۆلیسی چالاكییەمەدەنییەكانی سۆران، دروست كردنی باڵەخانەی بنكەی پۆلیسی هەرێم، دروست كردنی باڵەخانەی بنكەی پۆلیسی دیانا، دروست كردنی هۆڵی وەرزش و لەش جوانی، دروست كردنی هۆڵی بۆنەكان بەناوی هۆڵی شەهید ملازم عبدالباری، دروست كردنی بنكەی پۆلیسی دادگا، نۆژەن كردنەوەی گشت بەش و بنكە و نووسینگە و هۆبەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە هەر شەش قەزاكان، هێنانەكایەی بەشی پۆلیسی خەلیفان، هێنانەكایەی بەشی پۆلیسی سیدەكان، هێنانە كایەی بنكەی پۆلیسی دادگا.
هەروەها دابین كردنی دەیان ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ بەش و بنكەكانی پۆلیس، دابین كردنی سەدان كامێرای چاودێری بۆ ناو شار و دەروازەكانی، دابین كردنی گشت كەل و پەل و پێداویستیەكانی بەش و بنكەو و نووسینگەو هۆبەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران، دابین كردنی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران و ژمارە تەلەفۆنەكانی پۆلیسی فریاكەوتن ١٠٤ – ١٢٤ – ١٣٤ – ١٤٤ لەگەڵ ٠٧٥٠٣٣٣٠١٠٤ بۆ ڤایبەر واتساب، دابین كردنی زەوی بۆ دروست كردنی باڵەخانە بۆ بەش و بنكەكانی تر كە لەخانوو و بینایەی كرێ دابوون، كڕینی كامێرای پێشكەوتوو بۆ بەشی پۆلیسی بەڵگەو تاوانی سۆران.
گووتیشی: جگەلەوانەش دروست كردنی گۆڕەپانی مەشقی سەربازی، دروست كردن و هێنانە كایەی بەشی پۆلیسی گرتن و گواستنەوەی مێرگەسۆر، كردنەوەی نووسنگەی نەهێشتنی تاوانی رواندز، كردنەوەی هۆبەی تاوانە ئەلكترۆنییەكان، كردنەوەی هۆبەی پۆلیسی بەڵگەو تاوانی خەلیفان، كردنەوەی هۆبەی بەڵگەو تاوانی سیدەكان، كردنەوەی بنكەی پۆلیسی زێت، ئەمانەو چەندین خزمەتگوزاری دیكە پێشكەشكراون و كاروانی ئاوەدانی بەردەوامی هەیە.
































































