زاری كرمانجی – سۆران :
سەرۆك بارزانی و كونسوڵی گشتی قەتەر تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و عێراقیان كرد.
بارەگای بارزانی بڵاوی كردەوە، ڕۆژی چوارشەممە 30ـی تەممووزی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی لە سەلاحەددین پێشوازی لە (حسین الفضالة) كونسوڵی گشتیی قەتەر كرد.
لە دیدارەكەدا كە كونسوڵی گشتیی قەتەر بە مەبەستی ماڵئاوایی و بەبۆنەی كۆتایهاتن بە ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی ناوچەكە و عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

































































