زاری كرمانجی – سۆران :
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسیی و بووومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا پێشبینی دەكات لە ماوەی 48ـی كاتژمێری داهاتوو، پلەكانی گەرما بە شێوەیەكی بەرچاو نزم ببنەوە .
ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـی تەممووزی 2025، كەشناسیی هەرێم بڵاوی كردەوە “ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێكی كەم، هەرروەها پلەكانی گەرما بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ، 3 تا 5 پلە نزم دەبنەوە.”
دەشڵێت “پێشبینی دەكرێت كەشی سبەی پێنجشەممە، 31ـی تەممووز، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، هەروەها پلەكانی گەرما بەگشتی نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمرۆ.”
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 45 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی
دهۆك : 44 پلەی سیلیزی
كەركووك : 46 پلەی سیلیزی
سۆران : 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 45 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی
گەرمیان 46 پلەی سیلیزی
































































