” بەردەوامی بوونی ئەو گرووپە کارەساتێکە بۆ جیهان “

گیدۆن ساعر وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە کاردانەوە بە ڕەخنەی نێودەوڵەتی لە قەیرانی مرۆیی و برسێتی لە غەززە و بانگەوازی وڵاتانی ئەورووپایی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ گووتی: گوشاری نێودەوڵەتی هەڵمەتێکی لایەنگرییە لە دژی ئیسرائیل”.
ساعر بە جەختکردنەوە لەسەر هەڵوێستی ئیسرائیل سەبارەت بە لەناوبردنی بزووتنەوەی حەماس، رایگەیاند” بەردەوامی بوونی ئەو گرووپە کارەساتێک بۆ جیهان و گرنگ نییە ئەم فشارانە تا چەند بەردەوام بن، تا حەماس دەسەڵاتی لە غەززە بەدەستەوە بێت و بارمتەکانی ئازاد نەکات، شەڕ بەردەوام دەبێت”.































































