مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوای بوومەلەرزە بەهێزەكەی كەنارە ئاوییەكانی ڕووسیا و ژاپۆن، بە ملیۆنان كەس هۆشدارییان پێ دەدرێت ناوچەكانیان چۆڵ بكەن،
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 30ـى تەممووزی 2025، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 8.8 پلە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ڕووسیای گرتەوە و بە هۆی مەترسی دروستبوونی سوونامییەوە هۆشداری بە ملیۆنان كەس دراوە لە تۆكیۆ و هاوای و كالیفۆرنیا و نیوزلەندا و چین و فیلیپین و چەندان شوێنی دیكە ناوچەكانیان چۆڵ بكەن,
ناوەندی هۆشداری تسونامی چین ڕاگەیاند، پێشبینی دەكرێت شەپۆلەكان تا یەك مەتر بەشێك لە كەنارەكانی ڕۆژهەڵاتی دەریا بگرێتەوە.
هاوكات پاسەوانی كەناراوەكانی ئەمریكا لە ڕاگەیێندراوێكی دا داوا لە كەشتییەكانی نزیك هاوای دەكات بە زوویی لە كەناراوەكان دوور بكەونەوە تا شەپۆلەكانی سوونامی تێدەپەڕن.

































































