مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
سەرچاوەیەكی پزیشكی بڵاویكردەوە، نووری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، دوای ئەوەی تووشی جەڵتەی دڵ بووە، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەكە.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، “مالیكی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئیبن ئەلبیتار لە بەغدا و ئێستا لە ژووری تایبەتی نەخۆشخانەكەدایە”.
ئاماژەی بەوەشكردووە ئەلمالیكی بۆ ئەوەی تەندروستی لەوە زیاتر خراپ نەبێت رەوانەی ژووری نەشتەرگەری كراوە، بۆ ئەوەی بە پەلە نەشتەرگەریی دڵی بۆ بكرێت.”


































































