زاری كرمانجی – سۆران :
ئهمرؤ سیشەممە 29ـی تەممووزی 2025، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێیتد پرێس، هێرشە درۆنییەكانی سەر كێڵگە نەوتییەكانی هەرێمی كوردستان بە كردەییەكی تیرۆریستی ناو دەبات و دەڵێت: حكوومەتی فیدراڵ لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاردەكات بۆ دەستنیشانكردنی ئەو لایەنەی بەرپرسن لە هێرشە درۆنییەكان، بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكەن.
هەروەها لە بارەی بوونی گرووپە چەكدارەكانی عێراق، سوودانی ئاماژەشی دا، بوونی هێزەكانی هاوپەیمانان بووەتە پاساوێك بۆ بوونی گرووپە عێراقییەكان بۆ ئەوەی خۆیان پڕچەك بكەن، بەڵام هەر كاتێك هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق تەواو بكشێنەوە، پێویست ناكات و هیچ پاساوێك بۆ هیچ گرووپێك نامێنێت بۆ ئەوەی لە دەرەوەی یاسا و دامەزراوە فەرمییەكانی ئەمنی چەكیان هەبێت.


































































