محەممەد مەحموود- سۆران :
لە چوارچێوەی كارەكانی ماستەر پلانی گشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، تەلەفریكێكی دەگمەن دروست دەكرێت و بەشی زۆری ئیدارەی سۆران بەیەكتری دەبەستێتەوە.
لە كاتی راگەیاندنی ماستەر پلانی گەشتیاری ئیدارەی سۆران، هەڵگورد شێخ نەجیب، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ناوەڕۆكی ئەو ماستەر پلانەی خستەروو و لە بەشێكی قسەكانی باسی لە دروستكردنی پڕۆژەی تەلەفریكێك كرد كەبەشی زۆری ناوچەكانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەیەكتری دەبەستێتەوە و گوتی “
ئەم تەلەفریكە لە نزیك قەپانی خەلیفان دەست پێدەكات و لەوێشەوە بۆ گەلی عەلی بەگ و چیای گۆڕەز، لە چیای گۆڕەزیشەوە بۆ باپشتیان، لە باپشتیانیشەوە بۆ بێخاڵ و لەوێشەوە بۆ شنگلبانە و دواتر خاڵی كۆتایی ئەو تەلەفریكە دەچێتەوە چیای كۆڕەك”.
هەڵگورد شێخ نەجیب، ئاماژەی بەوەشدا ” گەشتیاران دەتوانن لە ڕێگەی تەلەفریكەوە دیمەنە جوانەكانی سروشتی ئیدارەی سۆران جوانتر ببینن، لە هەر شوێنێكی وەستانی ئەو تەلەفریكە ڕێستۆرانت و شوێنی پشوودانی گەشتیاران دروست دەكرێت.
































































