زاری كرمانجی :
دوو هەفتە بەر لە ئێستا زاری كرمانجی هەواڵی دابەزاندنی نرخی كارتەكانی موبایلی بڵاو كردەوە و دوێنی وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق رایگەیاند:” نرخی كارتەكانی مۆبایل دەگەڕێنەوە بۆ هەمان نرخی پێشوویان”.
بڕیارە لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵی عێراقدا، باجی سەر كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن هەڵبگیرێت و سەرجەم كۆمپانیاكانیش ناچار بكرێن نرخی كارتەكانیان كەمبكەنەوە.
هیام ئەلیاسری، وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق باس لەوە دەكات كە لایەنە پەیوەندیدارەكانی راسپاردووە بۆ دابەزاندنی نرخی كارتی مۆبایل دەڵێ:” لەمبارەوە لێكۆڵینەوەی گشتگیر ئامادە دەكەن تا نرخی كارتەكانی مۆبایل بگەڕێننەوە بۆ هەمان نرخی پێشوویان”.
وەزیری پەیوەندییەكانی حكومەتی عێراق ئاماژەی بەوەش كرد كە لە نزیكترین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، بابەتی دابەزاندنی نرخی كارتی مۆبایل دەخەنەڕوو، بۆ ئەوەی لە بودجەی گشتیی عێراقدا بۆ ساڵی 2023 جێگیر بكرێت.