محەممەد مەحموود- سۆران :
بەمەبەستی تاوتوێكردنی چەند پرسێكی پەیوەست بە مامۆستایانی گرێبەست لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە گەڵ وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.
ئەسعەد غەفوور، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لە ئیدارەی سۆران بە زاری كرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ سێشەممە، وەكو نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست لەئیدارەی سۆران تاوتوێی چەند پرسێكمان كرد لەگەڵ ئاڵان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە، پرسەكانیش بریتی بوون لە” ئاسانكاری لە گواستنەوەی مامۆستای گرێبەست لەچوارچێوەی پەروەردە یان بۆ پەروەردەیەكی تر، بەشداری كردنی كۆی مامۆستایانی گرێبەست لەپرۆسەی هەژماری من بۆ ئەم مەبەستەش مامەڵەی هەژماری من لەسنووری ئیدارەی سۆران بۆ سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست كراوەو لەماوەیەكی نزیك بەئامێری ATMمامۆستایانی گرێبەست مووچەكانیان وەردەگرن،هەوڵی جددی بخرێتە گەڕ بۆ بەهەمیشەیی بوونی مامۆستایانی گرێبەست، ئەوەش بەندە بەحكومەتی عێراق لەپشكی بودجەدا.


































































