زاری كرمانجی-سۆران
بە پێی نووسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی میری بەڕێوەبەرایەتی باجی خانووبەرە كە واژۆی د. كەمال تەیب قادر بەڕێوەبەری گشتی بەسەرەوەیە، ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و تیبینەرایەتییەكانی باجی خانووبەرەو ب/ گرێبەستی بانەوانی كراوە، تیادا سزای لێخۆشبوونی سودی دواكەوتن لە ساڵی 2014 تا 2025 كراوە.
لە نووسراوەكەدا كە وێنەیەكی بۆ زاری كرمانجی نێردراوە، تیادا هاتووە: لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی مافی گەنجینەی هەرێم و كۆكردنەوەی داهات بە شێوەیەكی ڕێك و پێك، پاڵپشت بە ڕەزامەندی وەزیری دارایی و ئابووری بڕیارماندا بە لێخۆشبوون لە سووی دواكەوتن لە گشت خاوەن گرێبەستەكانی بانەوانی (المساتەحە) و پیشەواران بۆ ساڵانی ڕابردوو بۆ جێبەجێ كردن و ئەنجامدانی كاری پێویست.
































































