ئەمریكا: کەتائیبی حزب اللە رێكخراوێكی تیرۆرستییە، داوا لە حكومەتی عێراق دەكەین تاوانباران دادگایی بكات
دەقی راگەیەندراوی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا:
پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو قوربانیانە دەکەین کە لە ٢٧ی تەمموزدا لە یەكێك لە فەرمانگەكانی وەزارەتی کشتوکاڵ لە بەغداد، لەسەر دەستی (کەتائیبی حزب اللە) كوژران، کە رێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانکراوی ئەمریکایە لەناو هێزەكانی حەشدی شەعبی. دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی ئەو كەسانە، كە یەكێكیان ئەفسەرێکی پۆلیسی فیدراڵ و ئەوی تر هاوڵاتییەکی مەدەنی بێتاوانە، هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین. داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین کە هەنگاو بنێت بۆ ئەوەی ئەو تاوانبارانەو سەرکردەکانیان بەبێ دواکەوتن روبەڕووی دادگا بكاتەوە. لێپرسینەوە كارێكی بنەڕەتییە بۆ پاراستنی سەروەری یاساو رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی توندوتیژ.

































































