شاندێکی حکومەتی عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە درۆنییەکان گەیشتە هەولێر.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی عێراق، شاندێکی باڵای ئەمنی بە سەرۆکایەتی قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق گەیشتە شاری هەولێر و لەلایەن ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانەوە پێشوازیی لێکرا.
شاندەکە بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆخی ئەمنی و هێرشە درۆنییەکان بۆسەر دامەزراوە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
لە سەرەتای ئەم مانگەوە، ڕۆژانە هێرشی درۆنی دەکرێنە سەر فڕۆکەخانە و کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان.
هاوکات،بەرەبەیانی ئەمڕۆ درۆنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر کەوتەخوارەوە.

































































